بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەساڵانی رابردوودا هەڵبژاردنی نادادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو

  2024-03-04  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردساتنەوە "قورس و سەخت بوون ".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دیداری رافیدەین رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە قورس و سەخت بوو، بەو پێیەی لەساڵانی رابردوودا هەڵبژاردنی نادادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، چەند لایەنێک دەیانەوێت ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە و گرنگە بەپێی رێککەوتنی نوێ ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق بمێننەوە.

سەرۆکی یەکێتی، بە پێویستی زانی حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵی رەوشی ئەمنی بکات بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان رابگیرێن.

 وتیشی، ئەمریکییەکان پێویستە بزانن عێراق دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان دروست بکەن بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی عێراق بێت  و پێویستە واشنتن لە بارودۆخی عێراق تێبگات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، ناکرێت وەکو دژمن لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکرێت بەڵکو دەبێت بەشێوەیەکی واقیعی مامەڵە بکرێت و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا بێت.

باسی لەوەشکرد، پێویستە تورکیا وەکو دوژمن سەیری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نەکات.

 


ڕیکلام