١٤٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران

  2020-07-18  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و کەسێکیشیان لە هەڵەبجە بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٤٤)

١-کەرەنتین: (٣٦٧ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٢٠٨٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٣٩٤ سلێمانی)، (١٦٩١ دهۆك).

٢-پشکنین: (١٧٢٠ پشکنینی نوێ)

(٤٤١ هەولێر)، (٤٩٨ سلێمانی، ١٨٨ گەرمیان)، (٥٦٣ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە).

٣-تووشبوو: (١٤٢ تووشبووی نوێ)

٣٧ هەولێر

٤٨ سلێمانی، ٤٠ گەرمیان

٥ دهۆك

١٢ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١١٨ چاکبوون)

٥٦ هەولێر

٢٩ گەرمیان

١٣ دهۆك

٢٠ هەڵەبجە

٥-مردن: (١١ مردن)

٤ هەولێر

٤ سلێمانی

١ گەرمیان

١ ڕاپەڕین

١ هەڵەبجە

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٩٤٣٨ هاوڵاتی (١٧٣٥٣ دەرچوو)

پشکنین ١٧٢٣٩٧ (٧٣٩٢٤ هەولێر، ٥٦٩٣٧ سلێمانی، ٣٩٨٧٦ دهۆك، ١٦٦٠ هەلەبجە)

تووشبوون ١٠٥٩٥ (٢٦٨٩ هەولێر، ٧٢٣٢ سلێمانی، ٣٢٦ دهۆك، ٣٤٨ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٨٠٥ (١٩٠٧ هەولێر، ٣٤٢٥ سلێمانی، ٢٥٦ دهۆك، ٢١٧ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٨٨ (٧١٢ هەولێر، ٣٤٨٢ سلێمانی، ٧٠ دهۆك، ١٢٤ هەلەبجە)

مردن ٤٠٢ (٧٠ هەولێر، ٣٢٥ سلێمانی، ٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢)

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٨ تەمووز ٢٠٢٠