مەڵبەندی 3ی یەکێتی بۆ پارتی: ئێوە هەولێرتان بەتانك و تۆپی حەرەس جمهوری بەعس داگیرکرد

  2024-03-12  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەڵبەندی ٣ ی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، " ئێوە هەولێرتان بەتانك و تۆپی حەرەس جمهوری بەعس داگیرکرد".

دەقی وەڵامی بڵاوکراوەی، مەڵبەندی ٣ی هەولێر:

بەکورتی بۆ لقی دوو
هەرچەندە نەماندەویست بەم مانگی پیرۆزەی ڕەمەزان ، بەوەڵامدانەوەی تۆقیوەکانی لقی دووی پارتی ، سەری خەڵکی هەولێر بیەشێنین .
بەڵام وەبیرتان دێنینەوە ، ئێوە هەولێرتان بەتانک و تۆپی حەرەس جمهوری بەعس داگیرکرد و دوای ساڵێکیش ، بەچوونە پال جەندرمەی تورک درێژەتان بەم داگیرکردنەدا .
ئێوە بە چییەوە دەنازن ، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێ کە هەولێر و دهۆکتان کردووە بەزیندانی ئازادیخوازان و سەرخان و ژێرخانی کوردستانیشتان تاڵانکردووە و لەڕێگەی باج و سەرانەش دزی لەگیرفانی هاوڵاتیانیش دەکەن .
چۆن ڕووتان دێ تۆمەتی دزی و جەردەیی ئاراستەی بەرامبەرەکەتان بکەن ؟
ئێوە جگە لە سامانی هەرێم ، موچەی مامۆستا و پارووی دەمی منداڵانیشتان دزیووە .
بەڵێ وەری دەگرینەوە ...
بەڵام بەڵام بەتانک و تۆپی داگیرکەران نا .
بەڵکو بەدەنگی خەڵکی ڕەسەنی هەولێر و بەقانون و بەدادگە لێتان وەردەگرینەوە .
خۆ تێگەیشتن ؟
ئەگەر هەر تێنەگەیشتن ، ئەوا لە ٢٠٢٤/٦/١٠ زۆر باش تێتان دەگەیەنین .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر


ڕیکلام