​هاتووچۆی سلێمانی: شەقامی کاوە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت

  2024-03-13  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
​هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، شەقامی کاوە لە بەردەرکی سەرای بازاڕی شاری سلێمانی بەرەو فولکەی ئەسحابەسپی بەربەست دەکرێت

لەئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: شەقامی کاوە لە بەردەرکی سەرای بازاڕی شاری سلێمانی بەرەو فولکەی ئەسحابەسپی کاری هەڵکەندنی تێدا دەکرێت ‌و شەقامەکە بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئەوکاتەی کۆمپانیای ڕاسپێدراو بەو ئەرکە کارەکانی خۆی تەواو دەکات شەقامەکە بە ‌ڕووی شۆفێراندا ناکرێتەوە.


ڕیکلام