ڕاپۆرتێكی پزیشكی: تا سەدەی داهاتوو 23 وڵات نیوەی دانیشتوانەكەیان لەدەست دەدەن

  2020-07-18  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توێژینەوەیەك كە لەلایەن گۆڤاری (لانسێت – Lancet ) پزیشكییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، جیهان لە ئامادەباشیدایە بۆ نزمبوونەوەیەكی بەرچاو لە ژمارەی لە دایكبواندا .

توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو قەیرانە كێشە و شۆكی گەورە دەبێت بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان دەهێنێت .

توێژینەوەكە لە لایەن زاناو توێژەرەكانی پەیمانگای پێوانە و هەڵسەنگاندی تەندروستی سەر بە زانكۆی واشنتۆنەوە ئامادە كراوە، ئاماژە بەوە دەكات، 23 دەوڵەت لەوانە ژاپۆن و تایلاند و ئیسپانیا و ئیتالیا و برتوگال و كۆریای باشور، لەگەڵ چوونە ناوەوەی سەدەی نوێوە، نزمبوونەوەیەكی بەرچاو ڕویان تێدەكات لەڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە ئەو وڵاتانە زیاتر لە 50%ی دانیشتوانەكانیان كەمدەبنەوە، لە كاتێكدا ئەو رێژەیە بۆ وڵاتێكی وەك چین كە بە گەورەترین وڵات دادەنرێت لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە سەرەتای سەدەی نوێدا رێژەی كەمبوونەوەەی لە 48% دەبێت .

هەر لە لیستەكەدا ئاماژە كراوە بە لیستی پێنج دەوڵەتی گەورە لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لەسەرەتای سەدەی نوێدا دەردەکەون.

 بەگوێرەی پێشبینییەكانی توێژینەوەكە، هەریەكە لە وڵاتەكانی هیندستان و نەیجیریا و چین و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و پاكستان، دەچنە سەرەوەی لیستەكە لەڕووی .ۆری ژمارەی دانیشتوانەوە .

هەروە توێژینەوەكە پێشبینی كردووە، ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی 2064 دا دەگاتە لوتكە و دەبێت بە 9 ملیار و 73 ملیۆن كەس، بەڵام لە ساڵی 2100 كەیمدەبێتەوە بۆ 8 ملیار و 79 ملیۆن كەس .