ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

  2024-03-15  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە و ناوی سەرۆکی لیستەکان و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان یەکێتی لە کۆبونەوەکەدا جگە لە یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدەکان، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەکانی هەڵبژاردن دیاریدەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە لە بازنەی سلێمانی ٧٦ کەس کاندید بکات و بە ئەگەری زۆرەوە سەرۆکییەکێتی یەکێک دەبێت لەکاندیدەکان و سەرۆکایەتی لیستەکە دەکات لەو بازنەیە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کادر و ئەندامانی یەکێتی سیڤی خۆیان لە ڕێگەی مەڵبەند و مەکتەبەکانەوە بۆ مەکتەبی هەڵبژاردن ناردووە.

بەپێی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی ٢٢ی مانگ دواوادەیە بۆ ڕادەستکردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن حز و قەوارەکانەوە بە کۆمیسیۆن.


ڕیکلام