وەزارەتى ئەوقافى هەرێم: دووسبەى یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان دیاریدەکرێت

  2020-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتى ئەوقافى هەرێم رایگەیاند، تائیستا یەکەم رۆژى جەژنى قوربان یەکلاینەبووەتەوە، دیاریکردنى جەژنى قوربان پەیوەستە بە مانگى عەرەبى و مەرجە شەرعییەکانى حەج کردنەوە، دوو سبەى یەکەم رۆژى جەژن دیاریدەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقافى هەرێم  بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئەمڕۆ بە تەوقیتى مانگى عەرەبى  28ى (زیلقەعدە)یە، دەبێت ئەو مانگە 28 یان 29 تەواو بکات ئەوکات سعودیە لە رۆژى یەکى ( زیلحەجە) کە دەکاتە دوو رۆژى داهاتوو یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیارى دەکرێت.

وتیشى، دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان پەیوەستە بە مانگى عەرەبى و مەرجە شەرعییەکانى حەج کردنەوە.




ڕیکلام