ئەم هەفتەیە دۆسیەی سێوان قادر یەکلایدەکرێتەوە

  2020-07-19  | 
فۆتۆ: چۆمان عەبدولڕەحمان
 دڵشاد سەید عەلی
ئەمڕۆ لەسەر دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی، دانیشتنێكی دادگا کە بریاربوو بەڕێوە بچێت بۆ سیشەممەى داهاتوو دواخرا.

کۆساڵان حەمە موراد پارێزەرى داواکارانى مافى کەسى سێوان قادر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنێکى دیکەى کەیسى سێوان قادر بەڕێوەبچێت بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى تاوانکار بەهۆى ئەوەى بەرگرى نامەیان ئامادە نییە بەو دادگایەکەى ئەمڕۆ بۆ رۆژى سێشەممەى داهاتوو دواخرا

وتیشى، هیچ بیانویەکى یاساى نەماوە بۆ یەکلایکردنەوەى دۆسیەکە،  چاوەڕواندەکرێت دوو سبەى دواین دانیشتنى دادگا لەسەر دۆسیەی سێوان قادر بەڕێوە بچیت.

ئاماژەى بەوەشکرد،  بەپێى ئەو بەڵگانەى لەبەردەستیاندا هەیە، دەبێت بەپێى مادەى 406 لە یاسایى سزادانى عێراقى تاوانبار سزا بدرێت، بە پێى مادىەکەش سزاکە لەسێدارەدان دەبێت، تا ئێستا تۆمەتبارەکە راگیراوە و  ئەمڕۆ بەس وردەکاریەکانى پێشتر بە داڕشتنەوەیەکى یاسایى خستویانتە بەردەم دادگا و لە هەمان کاتیشدا چەندین بریارى دادگاى تەمیزى مەرکەزى عیراقى وەک نمونە کە هاوشێوەى ئەو کەیسەیە  خستویانەتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەى پاڵپشتێک بێت بۆداواکاریەکانیان.



ڕیکلام