دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی ئاوارەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

  2024-03-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکڵاکەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران کۆببێتەوە و بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوەرەکان بدرێت.

سبەینێ دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک کە لەلایەن ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی هەرێم تۆمارکراوە، کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکانی هەرێم.

بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ئەو سکاڵایە کۆبێتەوە، کە تایبەتە بە ناچارکردنی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی حکومەتی عێراق کە داوای لە هەرێم کردوە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەموو ئاوارەکان بگەرێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان و کەمپی ئاوارەکانیش دابخات.


ڕیکلام