دادگای فیدراڵی تاوتوێکردنی دوو سکاڵاکەی رەتکردەوە

  2024-04-01  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی شەعلان کەریمی رەتکردەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵا تاوتوێ بکات کە سکاڵای یەکەم لەلایەن هەیبەت حەمەد عەباس و ئەحمەد مەزهەر جبوری تۆمارکرابوو لەسەر جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و داوای کردبوو، سەرجەم رێکار و بڕیارەکانی دانیشتنی ژمارە یەکی رۆژی ١٣ی یەکی ئەمساڵ کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، هەڵبوەشێنرێتەوە.

هەروەها دووەم سکاڵا لەلایەن یوسف کلابی و فالح فەیاز و حسێن موئەنس تۆمار کرابوو لەسەر شەعلان عەبدولجەبار کەریم کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە داوایان کردبوو ئەندامێتی شەعلان عەبدولکەریم هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە مەرجە دەستوری و یاساییەکانی تێدا نییە، هەروەها فەرمانێکی ولائی دەبکرێت کە رێگری بکات لە ئەنجامدانی کارەکانی وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی دەردەچێت.

دادگای فیدراڵی بە پاساوی ئەوەی ئەو پرسە لە تایبەتمەندی دادگا نییە، هەردوو سکاڵاکەی رەتکردەوە.
 


ڕیکلام