ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

  2024-04-02  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا کۆببێتەوە.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند: ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی هەرێم و عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
 
وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و ئەگەر و پێشهاتەکان سەبارەت بەو پرسە تاوتوێدەکرێت.


ڕیکلام