لێکۆڵینەوە لەگەڵ وه‌زیرى پێشوى دارایی دەکرێت

  2024-04-02  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دواى ئاشکراکردنی سامانى زیاتر له‌ 30 كه‌سایه‌تى سیاسیى‌و ئابورى عێراق لە لایەن وه‌زیرى پێشوى داراییەوە، بڕیاردرا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ‌بكرێت.

دوێنێ دوشەممە عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری پێشوی دارایی عێراق دیدارێكى تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی شەرقییەى عێراقیدا ئه‌نجامداو له‌و دیداره‌دا وتى:"سامانی زیاتر لە 30 کەسایەتیی سیاسی‌و ئابوریی عێراق، یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت‌و سەرچاوەی سەرەکیی داهاتەکەیان، پارەی دەوڵەتەو داهاتی دەوڵەت لەلایەن ئەوانەوە دەدزرێت".

دواى بڵاوبونه‌وه‌ى دیداره‌كه‌، د. محەممەد عەلی موفتن بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خۆپاراستن لەدەستەی دەستپاکیی عێراق لەنوسراوێکدا داوای لەوەزارەتی دارایی عێراق کردوە، عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری پێشوی دارایی ئاگاداربکاتەوە کە پێویستە لەبارەی ئەو لێدوانەی لەچاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەدا داویەتی؛ لەبارەگای دەستەی دەستپاکی ئامادەببێت.

ئه‌و نوسراوه‌ى د.محه‌مه‌د ده‌ڵێت:"ئامانج لەبانگهێشتکردنی وەزیری پێشوی دارایی عێراق، پێدانی ئیفادەو زانیاریی‌و بەڵگەیە لەبارەی ئەو 30 کەسایەتییە سیاسی‌و ئابورییەی لەچاوپێکەوتنەكه‌یدا باسیکرد، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت".
 


ڕیکلام