نەبیل مەرسومی: 70% داهاتی نەوتی عێراق بۆ مووچە تەرخاندەكرێت

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پسپۆرێکی ئابووری ڕایدەگەیەنێت: نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس لە عێراق مووچەخۆرن و بەوەش ٪٧٠ی داهاتی نەوتی عێراق بۆ مووچە دابیندەکرێت.

نەبیل مەرسومی, مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی ئابوری ڕایگەیاند:ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی لە عێراق, دەگاتە نزیكەی (4) ملیۆن و (50) هەزار كەس، ڕەنگە رێژەكە بگاتە (25%), ئەگەر ژمارەی ئەوانەی بۆ زیادبكرێت كە مووچەی خانەنشینی و چاودێری كۆمەڵایەتی و موچە لەو كۆمپانیایانە وەردەگرن كە موچەی خۆیان دابین دەكەن, بەوەش ژمارەیان دەگاتە نزیكەی (10) ملیۆن كەس. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژمارەیە زیاتر لە (9%) دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنێت، ئەو رێژەیە بەرزترین رێژەیە لە جیهان, كە ساڵانە نزیكەی (70) تریلیۆن دیناری لە بودجەی گشتی بۆ تەرخان دەكرێت.

وتیشی: ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێت, ئەگەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیشی بۆ زیادبكرێت, بەو مانایەی (70%) داهاتەكانی نەوتی عێراق بۆ موچە دەڕوات. 

ئەوە لەكاتێكدایە, پشتیوانی حكومەت بۆ سوتەمەنی و كارەباو پسوڵەی خۆراك ساڵانە نزیكەی (33) ملیار دۆلاری بۆ تەرخاندەكرێت.
 


ڕیکلام