د.ئامانج ڕەحیم: پێویستە هەرێم پابەندی بەغدا بێت بۆ بەردەوام ناردی مووچە

  2024-04-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ناردنی موچە لەبەغداوە بەردەوامبێت، پێویستە پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا.

د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند: دوای جەژن دانوستاندنەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێدەکەنەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ناردنی موچە لەبەغداوە بەردەوامبێت پێویستە پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێبکات وەکو ئەوەی کە لەبڕیاری دادگای فیدراڵی هاتوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق‌و دادگای فیدراڵی چاوەڕوانی ئەوەن هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێبکات تاوەکو جارێکی دیکە کێشە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروستنەبێت، لەسەروی هەموشیانەوە جێبەجێکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی موچە.


ڕیکلام