وردەكاری دیدارەكەی مستەفا کازمی و جەواد زەریف ئاشكراكرا

  2020-07-19  | 
دۆسیە:  هەرێمى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وردەكاریی ناوەرۆكی دیدارەكەی كازمی و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی ئاشكراكرد .

لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی كازمی بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو بابەتانەی كە جێگەی بایەخی هەردوولان لەسەرجەم بوارەكاندا .

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، زەریف بە بایەخەوە باسی لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكانی كازمی كردووە بۆ ئێران و لەسەر بەرزترین ئاست ئامادەكاری بۆ كراوە، بۆ ئەوە دەست بكە نبە قۆناغێكی نوێی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات .

بە گوێرەی بەیاننامەكە كازمی باسی لە با یەخی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتی گەشەپێدانی كردووە لەسەر هەموو ئاستەكان، بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران بكات .

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە لەوەی، عێراق جەختدەكاتەوە ڕۆڵی هاوسەنگی خۆی بگێڕێت لە دروستكردنی ئاشتی و پێشكەوتن لە ناوچەكە، بەشێوەیەكی پۆزەتیف بشكێتەوە بەسەر هەموو كەلانی ناوچەكە .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێرانیش  ڕایگەیاندووە، ئێران خواستنی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هەیە لە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ عێراق و كاركردن بە ئاراستەی كاراكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا .

ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی سەردانی بەغدای كردوون لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبۆوە .



ڕیکلام