ئەو کەسەی بانگەشەی ئیمامی مەهدی دەکرد دەستگیرکرا

  2024-04-11  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەلایەن پۆلیسی بەغدادەوە كەسێك دەستگیركرا كە بانگەشەی ئەوەی دەكرد "ئیمامی مەهدی"یە.

پۆلیسی بەشی كەرخی بەغداد لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زانیارییان پێگەیشت، سەرەڕای چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە تیایدا كەسێك بانگەشەی ئەوە دەكات "ئیمامی مەهدی"یە، چەناڵێكی لە یوتیوب هەیە.

ئاشكراشیكرد، تیمێكی كار لە پۆلیسی كەرخ پێكهێنرا و بۆسەیەكی لە قەزای رەزوانییە بۆ دانرا، توانرا دەستگیربكرێت و رەوانەی دەستبەسەركردن كرا.

بەپێی ئایینی ئیسلام ئیمامی مەهدی لە بنەماڵەی پەیامبەری ئیسلامە و، لە "ئاخر زەمان"دا دەردەكەوێت.


ڕیکلام