لە پارێزگای موسەناوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرا

  2024-04-12  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی عێراق لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد و بڕیارە ٦ ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024 راگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای موسەننا چوار بارهەڵگری گەنم وەرگیران.

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەمساڵ پلانی داناوە 6 ملیۆن تۆن گەنم وەربگرێت و بۆ یەکەمجار عێراق بگاتە ئاستی خۆبژێوی، نرخی ھەر تۆنێکیش بە 850 ھەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام ھێشتا دیار نییە پشکی ھەرێم لە وەرگرتنی ئەو بڕەدا چەندە.

هاوكات، ھیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، وەفد رەوانەی عیراق دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت کە پێشبینی دەکەن بڕەکەی زیاتر بێت لە دوو ملیۆن تۆن گەنم.


ڕیکلام