له‌ سبه‌نێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ده‌كرێت

  2024-04-20  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 21ی نیسانەوە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی و کەرەستە خۆراکییەکان و بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.

ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەوڵدراوە لەرێگای چەندین تەکنیکەوە کەرەستە خۆراکییە پێویستییەکان هەڵبگیرێن و لە سبەینێوە دەست بە ئامادەکردن و دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکان بەسەر هاووڵاتیاندا دەکەن.

باسی له‌وه‌شکرد، هیچ گرفتێکیان لەبەردەم کورتهێنانی کەرەستەی خۆراکی بۆ بریکارەکانی خۆراکدا نییە چونکە خۆیان دەتوانن گرفتەکە چارەسەر بکەن.

 

ئەوەشی خستەروو، هەوڵدەدرێت کە زۆرترین هاووڵاتی لە پڕۆسەی دابەشکردنەکە سوودمەند بن. وتیشی، " هەوڵدەدەین تا ساڵی داهاتوو سەرجەم گرفتەکانی بەردەم وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ئامادەکردن و دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چارەسەر بکەین".
 
 


ڕیکلام