سبەی ئەردۆغان چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات

  2024-04-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریاڕە سبەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە یاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیران كۆببێتەوە و پاشانیش سەردانی هەولێر دەكات و چاوی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.

باسم عەوادی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆکكۆماری توركیا بۆ عێراق، هەنگاوێكی گرنگە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاماژەی بەوەشدا كە لە میانی سەردانەكەدا، ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ لەنێوان بەرپرسانی توركیا و عێراق، تاوتوێ دەكرێن.

بەپێی زانیارییەکان، چوار ڕێکەوتن لەبواری نەوت، ئاسایش و ئاو و پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان واژۆ دەکرێن، لەگەڵ 40 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاوازەکان.

 


ڕیکلام