وردەکاری تاپۆکردنی خانوە زیادەرەوەکانی زاخۆ

  2020-07-19  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس لە قەزای زاخۆ داخوازی تاپۆکردنی خانوی زیادەرەویان پێشکەش کردووە.

دوای ئەوە لە ٢٠١٩/١٢/٤ بریاری تاپۆکردنی خانوی زیادەڕوەکان دەرچوو ، لەئەمڕۆ یەکشەممەوە ئەو ھاوڵاتیانەی خانوی زیادەرویان ھەیە کە زیاتر لە ١٠٠ کەس داوای تاپوکردنی   خانوی خویان پێشکەش بە ئیدارەی قەزاکە کردووە. 

خەڵات عوسمان، لە قایمقامیەتی زاخۆ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: دوای کۆبونەوە و بەدواداچونی زۆر لەگەڵ شارەوانی زاخۆ و هەرسێ ناحیەکانی سەر بەو قەزایە رۆژی پێنچ شەممە بڕیاری کۆتایی بۆ تاپۆکردنی خانوە زیادەرەوەکان دەرکرا.

ئەو ئاشکرایکرد بە هۆی ئەو بڕیارەوە بە هەزاران لە خەڵکی ناوچەکە سوودمەند دەبن و هاوڵاتیان دەتوانن لە هۆبەی یاسایی قەزاکە داواکاری تاپۆکردن پێشکەش بکەن بەڵام بەو مەرجەی خانوەکان نەکەونە بەر پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانەوە. 

ئەو روونیکردەوە، هەرکەسێک تا رۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ خانوی زیادەڕەوی دروستکردبێت مافی هەیە لە هۆبەی یاسایی قایمقامیەت تا مانگی تشرینی یەکەم داواکاری پێشکەش بکات.

خەڵات عوسمان وتیشی: تاپۆکردنی خانوەکان لە ناو سەنتەری قەزای زاخۆ بۆ هەر مەترێک ١٠ هەزار تا ١٥ هەزار دینار وەردەگیرێت لە ناحیە و گوندەکانیش بۆ هەر مەترێک پێنج بۆ  هەشت هەزار دینار وەردەگیرێت.