مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەكرێت

  2024-04-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و كەمترین مووچەش 500 هەزار دینار دەبێت.

ژیان سابیر بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانیی سلێمانی راگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014ی خانەنشینی عێراق، کە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم لەگەڵ بەغداد.

وتیشی، 47 ھەزار خانەنشین لە بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی ھەیە، کارەکانیان کردووە بە دوو بەشەوە ئەوانەی لە پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون و ئەوانەی دوای ئەو بەروارە خانەنشین بوون کار لەسەر دۆسییەکانیان دەکرێت، ئەوەش کاتێکی زۆری پێویستە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کارەکانی ھاوتاکردنی مووچەیان دەستپێکردوە و بەپێی یاساکە کەمترین مووچەی خانەنشینی 500 ھەزار دینار دەبێت، 100 ھەزار دیناریش بۆ ئاستی بژێوی دەچێتە سەر مووچەکانیان.




ڕیکلام