لە هەولێر دەرچووانی زانکۆ تایبەتەکان گردبوونەوە

  2020-07-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ تایبەتەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی ھەرێم کوردستان، لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە .

ھەڵمەت جەبار، نوێنەری قوتابییە دەرچووەکانی زانکۆ تایبەکانی دەرەوەی سنووری ئیدرەی ھەرێم، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند کۆمەڵێک قوتابین کە لە زانکۆکانی دەرەوەی ئیداری ھەرێم خوێندوویانە، لەسەرەتادا دان بە بڕوانەمەکانیان نراوە، بەڵام دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا مامەڵە لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی ھەرێم نەکات.

وتیشى، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کێشەیە، پەنایان بۆ دادگای شوورای ھەرێم بردووە و کەیسەکەیان بردۆتەوە بەڵام ھیشتا بیانووی دیکەیان پێدەگرن.

ئامەژەی بەوەشکرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا، جیاوازی لەنێوان شارەکان دەکات بڕوانامەی ھەندێ قوتابی دەستڕۆیشتووش پەسەند کراوە و بێ کێشەیە، بەڵگەشیان لایە.

لەساڵی ٢٠١٥ەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، چیتر مامەڵە لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی ھەرێم نەکات و دان بە بڕواناکەشیان نانێت.



ڕیکلام