بۆمبێكی چێندراو لە كەركوك تەقیەوە

  2020-07-20  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لەگەڕەكی موسەڵای شاری كەركوك لە نزیك بارەگایەكی رێكخراوی بەدر بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.

تەقینەوەكە زیانێكی زۆری مادیی لێكەوتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، شاهید حاڵێكی رووداوەكە لەوبارەیەوە دەڵێت بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەكە روویداوە و بۆمبەكە لەژێر موبەریدەیەك دانراوە. 

شاهید حاڵەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە باس لەوە دەكرێت كە ئافرەتێك بەهۆی ئەو تەقینەیەوە برێندار بووە و دۆخی تەندروستی تێكچووە. 

لەماوەی هەفتەی رابردوو ئەوە دووەمین تەقینەوەی بۆمبی چێندراوە لە شارەكە رووبدات و هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.