بەردی بناغەی پرۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كارەبای كەسنەزان بە( هێڵی 132 كەی ڤی) بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا دانرا.
پڕۆژەكە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی جێبەجێ دەكرێت و ئەمڕۆ دووشەممە 20/7/2020 لەمەراسیمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەكە دانرا.
لەو هەراسیمەدا كە هەریەكە لە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئامادەیبوون باس لەوە كرا كە پڕۆژەكە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو دەكرێت و كاریگەری بەسەر كارەبای ناوچەكەوە دەبێت.
ئەو وێستگەیە رۆڵی دەبێت لە ئیشپێكردنی وێستگەی 132كەی ڤی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و رێكخستنی كارەبا لەتەواوی ناوچەی كەسنەزان و بەشێكی رۆژهەڵاتی هەولێر.