بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٤٧ ساڵی رابردوودا کە ماڵدیڤ وەک دورگەیەکی گەشتیاری ناسراوە هیچ گەشتیارێک سەردانی ئەو دورگەیەی نەکردوە .
پاش کردنەوەی سنورەکان بەشێک لە دورگەکە بەپێی رێنماییە خۆپارێزییە جیهانییەکان بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە، چاوەڕواندەکرێت لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا سەرجەم بەشەکانی دیکەش بکرێنەوە .
لەو دوورگەیە، تائێستا نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی توشبوون بەکۆرۆنا و پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون.
دورگەی ماڵدیڤ دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا بەدیاریکراوی دەکەوێتە باکوری زەریای هیندی و ڕووبەرەکەی دەکاتە ٢٩٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە .
ئەو کەسانەی کە خولیایی گەشت و گەرانیان هەیە لە جیهاندا خەون دەبینن بەوەی سەردانی ئەو دورگە بچوکە بکەن، یاخود لەنێوان دیمەنەکانی کەناراوی جوان، سروشتی دڵڕفێن، شێوازی ژیانی ئارامبەخش و روخسارە بەخەندەکانی دانیشتوانەکەیدا بژین .
بەهۆی سەردانیکردنی ئەو دورگە دڵڕفێنە لە ئێستادا دووبارە دەرگاکانیان بەڕووی گەشتیاراندا کردووەتەوە.