هونەرمەندێکى زاخۆ لەسەر ئاستى 100 بەشداربوو پلەى یەکەمى بەدەستهێنا

  2020-07-20  | 
 مێهڤان مەجید
بەهۆى بارودۆخى کۆرنا، کۆمەڵەى بێسنور لە شارى غازى عەنتابى تورکیا یەکەم پێشبڕکێ باشترین تابلۆى بە شێوەى ئۆنڵاین بۆ 100 بەشداربوو ئەنجامدا، هونەرمەندێکى شێوەکارى زاخۆش بووە براوەى یەکەمى پێشبڕکێکە.

فارس تەمەر ھونەرمەندی شێوەکار بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیان، لەم مانگەدا لەلایەن کۆمەڵەى تابلۆى بێسنور ئاگادارکرانەوە کە پێشبڕکێیەک بۆ هونەرمەندانى شێوەکار بەبەشدارى 100 هونەرمەند لەسەر ئاستى وڵاتەجیاجیاکان ئەنجامدەدرێت.

 وتیشى، ناوبراویش بەشدارى لەو پێشبڕکێیەدا کردوە و بە تابلۆى وێنەى کەسێک بەناوى (سینان) کە پیاوێکی بیرکۆڵى  زاخویە، دواى ئەوەى ئەمڕۆ ئەنجامەکە راگەیەندرا پلەى یەکەمى بەدەستهێنا.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئامانجى بەشداریکردنى بەو تابلۆیە گەیاندنى ئێش و ئازارەکانى بیرکۆڵانى قەزاى زاخۆبوو بۆ وڵاتان تا بتوانن هاوکارى پێشکەش بەو کەسانە بکرێت کە بیرکۆڵن.

فارس تەمەر لە ساڵى 1976 لە قەزاى زاخۆ لەدایکبووە، زیاتر لە 30 ساڵە کارى هونەرى شێوەکارى دەکات، ھاوکات ئەندامی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانە و تائێستا 10 پێشەنگاى تابلۆى شێوەکارى کردوەتەوە.



ڕیکلام