هادی عامری: توركیا بە نیازە لە باكوری عێراق پشتێنەی ئەمنی دروستبكات

  2020-07-20  | 
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، داگیركاریی توركیا لە باكوری عێراق ، ئەوە دەردەخات بە نیازی دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنییە .

لە بەیاننامەیەكدا عامری وتی "بەدوودڵییەكی زۆرەوە چاودێری داگیركاری فراوانی توركیا دەكەین لە باكوری عێراق، ئەوەش كارێكە بەلای ئێمەوە ڕەتیدەكەینەوە لەژێر هەر بیانوویەكدا بێت، چونكە هیچ بەهانەیەكی نێودەوڵەتی و پێشینەیەكی یاسایی یان چوارچێوەیەكی شەرعی نییە ".

لە بەشێكی تری وتەكانیدا عامری وتوویەتی "ئەم هێرش و داگیركارییەی دوایی جیاوازە لە هەموو دەستدرێژییەكانی پێشوو لە ڕووی قوڵایی خام و ماوەی هێرش و داگیركارییەكانەوە ".

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هێرشەی دواییدا توركی ابە قوڵایی 25 كیلۆمەتر و بە هێزێكی زۆرەوە هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە، ئەوەش ئاماژەی خراپ لەخۆدەگرن، چونكە توركیا دەیەوێت سیاسەتی ئەمری واقیع بسەپێنێت و لە هەوڵی سەپاندی "پشتێنەیەكی ئەمنیدایە وە ئەوەی لە باكوری سوریا سەپاندووەیەتی بۆیە هۆشداری دەدەن لەو بارەیەوە ".

لە بەشێكی تری وتەكانیدا عامری داوای دەستبەجێ كشانەوەی سوپای توركیای كردووە لەناو خاكی عێراقدا، چونكە ئەو كارە دەستدرێژكارانانە لە بەرژەوەندی هیچ كامیان نییە، كە پەیوەندییەكی مێژوویی و ئایینی و برایانەی فراوان و جگە لە پەیوەندیی ئابورری پێشكەوتوویان لە نێواندا هەیە .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، لەو بێدەنگییەی بێتە دەرەوە و هەموو ڕێوشوێنێكی دیپلۆماتی و سیاسی پێویست بگرێتە بەر بۆ كۆتایی هێنان بەو دەستدرێژییە دووبارانە و باسكردنی بابەتەكە لە ڕێكخراوی كۆمكاری عەرەبی  و ڕێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان .

داواشی لە هێزە نیشتمانییەكانی عێراق كرد هەڵوێستێكی یەكگرتوویان هەبێت بۆ پاراستنی سەروەیی عێراق و كۆتایی هێنان بەو پێشێلكارییانە .

ئەو وتانەی هادی عامری لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێكە سوپای توركیا بە هێزی سەربازی و فڕۆكەی جەنگی و تۆپخانە، بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە چەند هێرشێكی فراوانی بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك دەستێكردووە و تا ئێستا جگە لە شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی، زیانی گەورەش بە ڕەز و باخ و كشتوكاڵی هاوڵاتیان گەیشتووە لەو ناوچانە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە گوندنشین و ناوچە ئاوەدانییەكان لە ترسی گیانی خۆیان شوێنە ئاوەدانییەكانیان جێهێشتووە .



ڕیکلام