زانكۆی ئۆكسفۆرد: تاقیكردنەوەی پێكوتەكەی دژی كۆرۆنا سەركەوتنی بەدەستهێناوە

  2020-07-20  | 
كۆمپانیاكانی دەرمان لە پێشبڕكێی گەرمدان بۆ بەرهەمهێنانی پێكوتەی دژی كۆرۆنا
دۆسیە:  کۆرۆنا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توێژەرە رو زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا ڕایانگەیاند، ئەو تاقیكردنەوانەی كە لەسەر كەسانی خۆبەخش كراوە بە پێكوتەی (ئاسترا زینیكا) دەركەوتووە سەلامەتە و بەرگری دروستكردووە لە دژی فایرۆسی كۆرۆنا .

بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی كە لە گۆفاری "لانسیت"ی پزیشكیدا بڵاوكراوەتەوە،ئەو پێكوتەیە كە ناوی "AZD1222" لێنراوە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی نەبووە لەسەر كەسە خۆبەخشەكان و هیچ زیانێكیشی نەبووە بۆ دژە تەنەكان .

زانكۆكە ئاشكرایكردووە، تاقیكردنەوەكان لەسەر كەسە خۆبەخشەكان كە ژەمی دووەمیان پێدراوە، دەركەوتووە لاشەیان دژە تەنی دروستكردووە و شانەی ئەوتۆی دروستكردووە كە هاوكار بووە بۆ بەهێزكرد\نی دەزگای بەرگری لە لاشەی مرۆفدا .

زانكۆكە جەختیكردووەتەوە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی پێكوتەكە دەرنەكەوتووە، دوای ئەوەی لەسەر نزیكەی هەزار كەس تاقیكراوەتەوە .

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەنجامەكانی بە دەستكەوتێكی گرنگ ناوبردووە .

زانكۆی ئۆكسفۆرد لەگەڵ كۆمپانیای دەرمانی ئاسترا زینیكا پێكوتەكەیان بەرهەمهێناوە، بڕیارە لە قۆناغی سەرەتادا بری یەك ملیۆن پێكوتەی لێ بەرهەم بهێنرێت .

هەرچەندە تا ئێستا وادەیەكی دیاریكراو دەستنیشان نەكراوە بۆ دابینكردنی پێكوتەكە بۆ ئەوەی بۆ هەموو كەسێك بەردەست بێت، بەڵام زاناكان لە زانكۆی ئۆكسفۆرد خواستی ئەوەیان هەیە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەردەست بێت، بەڵام هێشتا ئەو ئەگەرە یەكلایی نەبووەتەوە .

جەختیشی كردووەتەوە، پێكوتەكە لەسەرەتاوە دەدرێت بەو كەسانەی كە زۆر پێویستیانە، وەك بە تەمەنەكان و كارمەندانی كەرتی تەندروستی .