ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم ١١ هەزار کەسی تێپەڕاند

  2020-07-20  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٨ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١١ هەزار و ١٠٩ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا حەوت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی، کەسێک لە گەرمیان و ئەوەی دیکەشیان لە راپەڕین بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٤٦)

١-کەرەنتین: (٧٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٨١٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٣٩٥ سلێمانی)، (١٤٢١ دهۆك).

٢-پشکنین: (٢٢٠٢ پشکنینی نوێ)

(٧٩١ هەولێر)، (٥١١ سلێمانی)، (٢١٥ گەرمیان)، (٦٥٥ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە).

٣- تووشبوو: (٢٥٨ تووشبووی نوێ)

١٦٢ هەولێر

٥٠ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان

٢ دهۆك

١٠ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١٠٦ چاکبوون)

٦١ هەولێر

٢١ گەرمیان

٨ دهۆك

١٦ هەڵەبجە

٥-مردن: (٧ مردن)

٢ هەولێر

٣ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٩٦٠٠ هاوڵاتی (١٧٧٨٤ دەرچوو)

پشکنین ١٧٦٧٧٧ (٧٥٥٢٩ هەولێر، ٥٨٣٦٣ سلێمانی، ٤١١٧٠ دهۆك، ١٧١٥ هەلەبجە)

تووشبوون ١١١٠٩ (٢٩٧٥ هەولێر، ٧٤٢١ سلێمانی، ٣٤٣ دهۆك، ٣٧٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٠٤٤ (٢٠٣١ هەولێر، ٣٤٨٤ سلێمانی، ٢٧٤ دهۆك، ٢٥٥ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٦٤٦ (٨٦٨ هەولێر، ٣٦٠١ سلێمانی، ٦٩ دهۆك، ١٠٨ هەڵەبجە)

مردن ٤١٩ (٧٦ هەولێر، ٣٣٦ سلێمانی، ٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) .

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠ تەمووز ٢٠٢٠