شیروان عەبدوڵا لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستبەسەرکرا

  2020-07-20  | 
هەولێر
شیروان عەبدوڵا لە کاتی گەڕانەوەی لە تورکیا
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای گەڕانەوەی لە تورکیا، شیروان عەبدوڵا هونەرمەندی میلیی شاری سلێمانی لە فرۆكەخانەی هەولێر دەستبەسەرکرا.

جەزای ساز، سەرۆكی گشتی كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان، رایگەیاند، هونەرمەند شیروان عەبدوڵا دوای ئەوەی گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر، ڕاستەوخۆ لە لایەن ئاسایشی فڕۆكەخانەوە دەستبەسەركراوە .

ناوبراو لەبارەی هۆكاری دەستگیر كردنەكەیەوە دەڵێت، بەتۆمەتی ئەوەی پێش سەفەركردنی بۆ ئەوروپا كارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم كرد بە بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانییەوە و ئەوان دەڵێن ئێمە هیچ داوایەكمان نیە لەسەر هونەرمەندی ناوبراو .

هەر بۆیە سەرۆكی كۆمەڵەی هونەری میللی داوا لە ئاسایشی هەولێر دەكات بە زووترین كات شیروان عەبدوڵا ئازاد بكەن .

ئەوەش دوای ئەوەهات ئەو هونەرمەندا ماوەیەكە رووی لە ئەوروپا كردووە و چەندجارێكیش لە گرتەی ڤیدیۆیدا بەبێزاری و دەركەوتووە و باسی لەوە كردووە كە دەیەوێت بگەڕێَتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.



ڕیکلام