هەسەدە دەستگیركردنی 31 چەكداری داعشی راگەیاند

  2020-07-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسنوری دێرەزور هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، قۆناغی دوەمی ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی چەكدارانی داعشی راگەیاند و لە ئەنجامدا 31 چەكداری داعش دەستگیركراون .

لێلوا عەبدوڵا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لەپرێس كۆنفڕانسێكدا رایگەیاندوە، لەسەر داواكاریی شێخ و ڕیش سپییەكانی هەرێمەكە، هەسەدە لە 17ی ئەم مانگەوە قۆناغی دوەمی لەناوبردنی تیرۆری دەستپێكرد، ئۆپراسیۆنەكە بە بەشداریی هەسەدە و یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)و ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر و هێزەكانی كۆماندۆ و یەكە تایبەتەكان و هێزەی پاراستی ئاسایش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی چەكدارانی داعش ئەنجامدرا و تواندرا ئامانجی خۆی بپێكێت .

وتیشى، ئۆپراسیۆنەكە چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا 31 تیرۆرست و گومانلێكرا و دەستگیركران، كە لەناویاندا بەرپرسێكی گەورەی داعش هەیە، هەروەها دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە چەكدا گیرا، كە بریتبوون لە كڵاشیكۆف بیكەیسی، تۆپ، چەكی 16و 20ی ماین، ڕێژەیەكی زۆر ماددەی تەقینەوە، هەروەها كۆگایەكی كۆنی چەتەكانی داعش دۆزرایەوە، كە دو هەزار گولـلە هاوەنی تێدابو ".



ڕیکلام