لە سلێمانى بەشداربووانی پڕۆژەی هەواری زانكۆ گردبوونەوە

  2020-07-21  | 
فۆتۆ: تیشکۆ سدیق
دۆسیە:  سلێمانی
 گۆران عەبدوڵا

ئەمڕۆ بەشداربووانی پڕۆژەی هەواری زانكۆ چوونە ناوی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و گردبوونەوە دواى دابینکردنى خزمەتگوزارى کارەبا دەکەن.

 لە گردبوونەوەکەدا ئەو بەشداربووانە ئاماژەیان بەوەکرد، ماوەى سێ مانگە کارەبایان نییە و پرۆژەیەکەش لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆ جێبەجێکراوە و بە فەرمانبەر و مامۆستایانى زانکۆ دراوە، لە ئێستادا  زیاتر لە 600 فەرمانبەر و مامۆستاى تێدا نیشتەجێیە، بەڵام کارەباى نیشتیمانیان نیە و ئەو کارەبایەى پێیاندراوە لەلایەن مۆلیدەى کۆمپانیاوە بووە.

بەوتەى بەشداربوانى پرۆژەکە،  رۆژانە لە کاتژمێر هەشتى بەیانى بۆ چوارى دوانیوەڕۆ هیچ کارەبایەکیان نییە، دواى ئەنجامدانى ئەو گردبوونەوە سالار حوسامه‌دین بەڕیوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى لەگەڵ خۆپیشاندەران کۆبوەوە  بۆ گوێگرتن لە دواکاریەکانیان و دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ دابینکردنى کارەبا بۆیان.


ڕیکلام