تەندروستی عێراق: 2466 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی 24كاتژمێری رابردوودا 2466 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا و بوون و 81 كەسیسب بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینكەیە عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوێنوە تا ئەمرۆ 2114 كەسی دیكە لە پەتاكە چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا ڕێژەی چاكبوونەوە لە 66.8 % .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەولێر 61 كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 37 كەس و لە دهۆك 8 كەس و لە كەركوكیش 122 كەس چاكبوونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕوونیكردووەتەوە لەوەی پەتای كۆرۆنا لە عیراقدا بڵاوبووەتەوە 97 هەزار و 159 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 64 هەزار و 950 كەس چاكبوونەتەوە و 3هەزار و 950 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام