بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان: پێش جەژن موچە دابەشناکرێت

  2020-07-21  | 
محەمەد سەعدەدین بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەڕلەمانی کوردستان
دۆسیە:  موچە
 ئەحمەد حاجی سامی
هەرچەندە هێشتا ١٠ ڕۆژی ماوە بۆ جەژنی قوربان و وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەمساڵدا تەنها موچەی دوو مانگی دابەشكردووە، تا ئێستاش هیچ ئامادەکارییەک رانەگەیەنراە بۆ دابەشکردنی مووچەیەكی دیكە پێش جەژن .

هەرچەندە هێشتا ١٠ ڕۆژی ماوە بۆ جەژنی قوربان و وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەمساڵدا تەنها موچەی دوو مانگی دابەشكردووە، تا ئێستاش هیچ ئامادەکارییەک رانەگەیەنراە بۆ دابەشکردنی مووچەیەكی دیكە پێش جەژن .

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی کوردستان، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "تا ئێستا هیچ ئەگەرێک نییە، بۆ دابەشکردنی مووچە پێش چەژنی قوربان و وەزارەتی داراییش ھیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە ".

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری پەڕلەمانی کوردستان، بەھیچ شێوەیەک ئاگادار نەکراوەتەوە کە پێش چەژن مووچە دابەشدەکرێت .

باسی لەوەشكرد  دابەشکردنی مووچە بەپێی داھات دەبێت، ئاشكراشە لە داھاتیش کورتھێنان ھەیە و خەرجیش زۆرە، بۆیە حکومەت بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێت بۆئەوەی خەرجییەکان ڕێکبخات و بەپێی داھات مووچە دابەشبکات .

لێدوانەكانی لێپرسراوی لیژنەی كاروباری دارایی وئابوری پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە، لەماوەی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كردستان تەنها یەك موچەی تەواوەتی فەرمانبەرانی دابەشكردووە ئەویش موچەی مانگی یەكی ئەمساڵە، مووچەی مانگی دووش لە مانگی حەوتدا دابەشكرا، بەڵام فەرمانبەران بە رێژەی لە 21%ی لە موچەكانیان كەمكرایە  و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەك نییە بۆ دابەشكردنی موچەیكی دیكە، لە كاتێكدا ئەمساڵ حەوت مانگی لێ ڕۆیشتووە .