لە شەش مانگدا لە زاخۆ 14 کەس بەڕووداوى هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

  2020-07-21  | 
 مێهڤان مەجید
لە سنورى قەزاى زاخۆ لەماوەى شەش مانگى ڕابردوودا 54 رووداوى هاتووچۆ رویداوە و لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئازاد تەها  بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆى دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە ئەمساڵدا بەبەراورد بە ساڵى رابردوو رووداوەکانى هاتووچۆ لەسنورى قەزاى زاخۆ کەمیکردووە، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا 30 حوزیران 54 رووداوى هاتووچۆ رویانداوە، لە ئاکامى ئەو رووداوانە 58 کەس برینداربوون لەگەڵ گیانلەدەستدانى 14 کەسى دیکە.

وتیشى، هۆکارى کەمبوونەوەى رووداوەکانى هاتوچۆ بەهۆى قەدەغەى هاتووچۆ و رێکارەکانى خۆپارێزى لە کۆرۆنابووە، ئەو رووداوانەش کە روویانداوە بەشێکى زۆریان بەهۆى تیژڕەوى و جێبەجێنەکردنى رێنماییەکانى هاتووچۆوە بووە.