كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی عێراق و ئێران دەستی پێكرد

  2020-07-21  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی فراوانی نێوان شاندی حكومەتی عێراق و ئێران بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی و ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێكرد .

لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، هەردوو شاندی حكومەتی عێراق و ئێران لە تاران كۆبوونەوەی فراوانی خۆیان دەستپێكرد، بۆ تاوتوێكردنی ئەو دۆسیانەی كە جێی بایەخی هەردوولان .

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كۆبوونەوەكە جەختدەكاتەوە لە گەشەپێدانی ئاسۆی پەیوەندیی و هاوكارییەكانی سەرجەم كەرتە جیاجیاكانی نێوان هەردوو وڵات و لابردنی ئەو بەربەستانەی كە هاتوونەتە ڕێگەی .

بە گوێرەی بەیاننامەكە  كازمی سوپاسی ئەو بانگهێشتەی ئێرانی كردووە و جەختیكردووەتەوە لە پێناو خزمەتكردنی هەردوو گەل هاوسێ، عێراق خواستی ئەوەی هەیە باشترین پەیوەندی هەبێت لەگەڵ ئێراندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش .

كازمی جەختیشیكردووەتەوە، ڕێگرییەكان زۆرن بۆیە پێویستە كاری هاوبەش بكەن بۆ تێپەڕاندینان، لەسەرو هەمووشیانەوە قەیرانە ئابوری و تەندروستییەكان، كە لە ئێستا روبەروی هەردوو وڵات بووەتەوە .

بە گوێرەی بەیاننامەكەی نوسینگەی كازمی ئیسحاق جیهانگیری، خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە سەردانی كازمی و شاندی حكومەتەكەی و هیوای سەركەوتنی بۆ حكومەتی نوێی عێراق خواستووە<

 خواستی خۆشی نیشانداوە كە گفتوگۆكانیان بیاتنەرانە بێت لە نێوان هەردوولادا، بەشێوەیەك كە خزمەت بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران بكات .

لە بەشێكی تری وتەكانیدا جیهانگیری پشیتوانی ئێرانی بۆ عێراق دەربڕیوە، بۆ ئەوەی ڕۆڵی تەواوی خۆی بگڕێتەوە لە ناوچەكەدا، خوازیاریش بووە هەنگاوەكانی هاریكاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ببێتە مایەی تێپەڕاندنی ڕێگری و كێشەكانی ئێستا، كە خۆی دەبینێتە لە قەیرانی كۆرۆنا و قەیرانی ئابوری، كە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوتەوە هاتووەتە ئاراوە .

ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی دوو ڕۆژە گەیشتە تاران و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبۆوە .

لەسەردانەیدا كازمی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و نەوت و كارەبا و دارایی و تەندروستی و ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق هاوڕێیەتی دەكەن .



ڕیکلام