عەبدولستار مەجید: حكومەت نایەوێت داوای دامەزراندنی یەكەمەكانیان ئاراستە بكرێت

  2020-07-21  | 
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حكومەت نایەوێت هیچ داواكاییەك بۆ دامەزاراندنی سێ یەكەمەكەی زانكۆ و پەیمانگاكانیان ئاراستە بكرێت .

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی نوسیویەتی، لەڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە

یاداشتێكیان ئاراستەی حكومەت كرد، بۆ دامەزراندنی دەرچوانی ساڵانی 2016 تا 2018، بەڵام بە داخەوە تەنانەت نایانەوێت داوای لەوجۆرە هەر ببینن .

عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمرۆ وەڵامەكەیان بۆ گەڕاوەتەوە و حكومەت نایەوێت هیچ داوایەكی لەو جۆرەیان ئاراستە بكرێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان پشتگیری داوای ئەو کوڕ و کچە دەرچووانە دەكەن و کۆڵنادەن و بەردەوام دەبن، پێویستیشە حکومەت بێتە ژێرباری داوای ڕەوای ئەم دەرچووانە و ساڵانە بودجەیەک بۆ دامەزراندنیان تەرخان بکات، ئەگەر چاوەڕێی باشبوونی دۆخی دارایی بکەن، ئەوە ماوەی (٣٠) ساڵە ئەوان ھەر دەڵێن دۆخی داراییان باش نیە .



ڕیکلام