عێراق.. لە جەژنى قورباندا قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی جێبەجێدەكرێت

  2020-07-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنى قەدەەى هاتووچۆى تەواوەتى لە رۆژانى جەژنى قورباندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی تەندروستی و ژینگە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دواى ئەوەى وەزارەتى تەندروستى داواى جێبەجێکردنى قەدەغەى هاتووچۆى تەواوەتى لە رۆژانى جەژندا کرد، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیش، رەزامەندی لەسەر ئەو داواكاریە دەربڕیووە، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەراندووەتەوە، لە جەژنى رەمەزانى رابردوو بەهۆی پابەندنەبونی هاوڵاتیان بەرێنماییەكان ژمارەى تووشبوونى کۆرۆنا زیادى کردووە.

دەشڵێت،  لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیادیکردووە و لەگەڵ ریژەى چاکبووەکان، لە ئەگەرى بەردەوامى جێبەجێکردنى رێنماییە خۆپارێزیەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدڵنیاییەوە ژمارەی تووشبووانیش كەمدەبێتەوە .

ریازعەبدولئەمیر جەختیکردووەتەوە، کە پێویستە هاوڵاتی خۆپارێزى تاک پەیڕو بکەن و تا خۆیان و خێزانیان لە مەترسیەکانى تووشبوون بەکۆرۆنا بەدور بگرن.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن 


ڕیکلام