دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە

  2020-07-22  | 
 ئەحمەد حاجی سامی
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ بۆ دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و سكرتێری پەرلەمانیش دەڵێت دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی بە بەشداری هەرسێ كەسەكەی دەستە بەڕبََوەبچێت.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، بە رۆژنامەوانانی رایگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، بەرنامەی كار بەشێوەیەكە كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش بەشداری بكات. 

ئەو وتیشی، هەریەكە لە وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و پێشمەرگە لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پەرلەمان ئامادە دەبن، لەبارەی ئامادەنەبوونی سەرۆكی پەرلەمان لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە كرد: ئێمە ناكەوینە پێش رووداوەكان ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان ئامادە نەبێت ئەوكاتە قسەی خۆمان دەكەین.