کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

  2020-07-22  | 
 ئەحمەد حاجی سامی
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی دەستە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ سبەینێ.

هەرچەندە جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوون بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دوای سێ كاتژمێر لەچاوەڕوانی، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان نەھاتە بینای پەرلەمان بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوكە بەو هۆیەوە كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ سبەینێ پێنجشەممە. 

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمانەوە دواخرا و ئاماژەبەوە كرا ئەگەر ھاتوو سەرۆكی پەرلەمان بەشداری كۆبوونەوەكەی سبەینێشی نەكرد، ئەوا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەبێ ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان، كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دیاریدەكات. 

ئەوە لە كاتێكدایە پێشنیاری ئەوە كراوە پەرلەمانی كوردستان لە رۆژانی (26و27و28)ی ئەم مانگە دانیشتن ئەنجام بدات، بەڵام تا ئێستا بەشداریكردنی سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ دیارنیە. 

نوێكراوەتەوە