ئەردۆگان: تا ئێستا 17 هەزار ئۆپراسیۆنمان دژی گروپی فەتحوڵا گولەن ئەنجامداوە

  2020-07-22  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، تائێستا 17 هەزار ئۆپراسیۆنیان لە دژی گروپی فەتحوڵا گولەن ئەنجامداوە و داواكاری 136 وڵاتیان بۆ هاوكاری تەندروستی جێبەجێكردووە.

رەجەب تیەب ئەردۆگان، لە كۆنگرەی هەڵسەنگاندنی ساڵانیە كابینەی حكومەتەكەی رایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی فەتحوڵا گولەن، كە‌ ئەنجامدەری یەكێك لە گەورەترین ناپاكیەكانە‌ دژبە وڵات و گەلەكەمان، 17 هەزار ئۆپراسیۆنمان ئەنجامداوە. 

لە كۆنگرەكەدا سەرۆك كۆماری توركیا وتارێكی درێژی پێشكەش كرد وتیشی:  لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، 2755 بڕیاریان دەركردووە، وتیشی "لە ماوەی 180 رۆژی كابینەی كاردا، بە سەردەمی پەتاكەشەوە لە كۆی 2384 بەرنامەی سەرەكی كە پلانمان بۆ دانابوون 93٪مان تەواوكردوە".