زیدان دەبێتە راهێنەری مێژووی ریاڵ مەدرید؟

  2020-07-22  | 
دۆسیە:  وەرزش
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی ئەوەی لە نەبوونی ئەو راهێنەرادا ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت زەینەدین زیدان بۆ ماوەیەكی زۆر بهێڵێتەوە پێگەیەكی بەهێزی بۆ دروست بكات لە یانەكەدا.

ئەو لە دایكبووی 23ی شوباتی 1972وە بەڕەچەڵەك جەزائیریە، بەڵام لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە دایك بووە، دوو منداڵی هەیە كە هەردووكیان لە تۆپی پێدا یاری دەكەن. 

ئەو خاوەنی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 1998 بەهۆی ئەوەی لەو ساڵەدا توانی جامی جیهانی بۆ وڵاتەكەی بەرێتەوە، لە ساڵی 2001 تا ساڵی 2006 لە یانیە ریاڵ مەدرید یاری كردووە پێشتریش لە یانەكانی یۆڤانتۆس و بۆردۆ و كان یاریكردووە. 

ئەو وەك راهێنەر لەگەاَ یانەی ریاڵ مەدرید لە رۆژی 25حوزەیرانی 2014 دەستی بە كاری راهێنەرایەتی كردووە، سەرەتا لە وەك یاریدەری راهێنەر كاری كردووە و دواتر لە 4ی كانونی دووەمی 2016 پۆستی راهێنەری ریاڵ مەدرید وەرگرت و تا رۆژی 31ی ئایاری2018 بەردەوام بوو. 


داوی ئەوەی وازی لە كاری راهێنەرایەتی هێنا ئەو یانەیە توشی شكستی گەورە بوو لە كاتێكدا ئەستێرەی پرتوگاڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆش لە یانەكە رۆشت، ئەو یانەیە نیتوانی ئاستیكی شیاو پێشكەش بكات هەرچەندە چەند راهێنەرێكیشی گۆڕی، بۆیە یانەكە جارێكی دیكە هەوڵی هێنانەوەی زێدانی بۆ راهێنەرایەتی دەستپێكردەوە و لە ئەنجامدا توانی بیگێڕێتەوە.  

لە رۆژی 11ی ئاداری 2019 یانەكە بە فەرمی ئەو راهێنەری گێڕایەوە بۆ شوێنی خۆی و مەرجی ئەو راهێنەرەش ئەوە بوو كە دەستكراوە بێت بۆ گۆڕانكاری لە پێكهاتەی یانەكەیدا، لەپاش ماوەیەك ئەگەرچی ئاستەكەی زۆر باش نەبوو بەڵام توانی ئاستێكی شیاو بداتەوە بە یانەكە و لەگەڵ راگرتنی پاڵەوانێتیەكان بەهۆی كۆرۆناوە دەرفەتی زێڕین بۆ راهێنەرە فەرەنسیەكە گونجا كە توانی باشتر پلانەكانی خۆی جێبەجێ بكات. 

ئەو راهێنەرە لە داوی دەستپێكردنەوەی خولی لالیگا هەرچەندە لە پلەی دووەمدا بوو بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ یاریەكی نەدۆڕاند تەنها یەك یاری كۆتایی خولەكە یەكسان بوو توانی سوود لە چەند شكستێكی یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت و نازناوی لالیگا بەرێتەوە كە بۆ ریاڵ مەدرید ماوەی چەند ساڵێَك بوو خەون بوو. 

ئەو لە ژیانیدا وەو یاریزان چەندین نازناوی تاك و بەكۆمەڵی بۆ ئەو یانانە بردووەتەوە كە یاری لەگەَدا كردوون لەگەڵ یانەكان و هەڵبژاردەی وڵاتەكەی 17 نازناوی جیاوازی بردووەتەوە. 

ئەو تا ئێٍتا وەك راهێنەر تەنها دوو نازناوی لالیگای بۆ ریاڵ مەدرید بردووەتەوە، دوو جاریش سۆپەری ئیسپانی و سێ جاریش چامپیۆنس لیگی بردووەتەوە جگە لەوەی كە دوو ساڵیس سۆپەری ئەروپی بردووەتەوە. 

زیدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە دواین كۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی خۆیدا ئاماژەی بە ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانەكەی كرد، دوای ئەوەی دووپاتینەكردەوە وەرزی داهاتووش ڕاهێنەری یانە مەدریدیەكە دەبێت.

بەرنامەی ئەلچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانیا ئاشكرایكردووە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت زیدان وەك ئەلێكس فێرگسۆنی یانەكە لێبكات، راهێنەری مێژوویی مانچستەر یونایتد بوو.

هەرچەندە لە ئێستادا دۆخی یانەكە لە چامپیۆنز لیگدا خراپە و پێویستە بە ریمۆنتادایەكی گەورە لە یانەی مانچستەر سیتی بەرێتەوە لەناو یاریگای سیتی بۆ ئەوەی بتوانێت سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیەكە. 


فێرگسۆن بۆ ماوەی 27 ساڵ و لە نێوان ساڵانی 1986 بۆ 2013 ڕاهێنەری مانچستەر بووە، لە دوای ئەوەش وازی لە كاری ڕاهێنان هێنا، بەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی یانەكە لە ئێستادا سەرۆكی یانەكە بیری كردووەتەوە وەك فێرگسۆنی لێبكات بۆ ریاڵ مەدرید.