عێراق؛ پێش جەژن موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

  2020-07-22  | 
بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دا لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و، جەختیشیكردەوە موچەی بە یەك جار و پێش جەژنی قوربان دابەش دەكرێت .

ئیحسان شەمران بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژمێریاری لە بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی فەرمی نیشتیمانی عێراقی رایگەیاند، بانكی ناوەندیی بڕی پێنج تریلیۆن دینار هەواڵەكراوە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی مانكی تەموز .

شەمران دڵنیایی ئەوەیدا كە موچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان و خانەنشینان بەیەكجارو پێش جەژن خەرج دەكرێت .

ئەو ڕاگەیاندنەی بانكی ناوەندیی عێراق لە كاتێكدایە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ سێ مانگی داهاتوو بێ هیچ دوامەوتنێك خەرج دەكرێت .

 



ڕیکلام