شیروان عەبدوڵا بۆ ژیان: بندیوار نەبووم لە بەشی راگەیاندنی ئاسایش كارم دەكرد

  2020-07-22  | 
شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی، دوای گەیشتنەوەی بە شاری سلێمانی
گۆتۆ: تیشکۆ سدیق
دۆسیە:  سلێمانى
 دڵشاد سەید عەلی
دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی شیروان عەبدوڵا، رایگەیاند چەند گۆرانیەكی نوێی هەیە و گومانیشی هەیە راگرتنی لە فرۆكەخانەی هەولێر كێشە بۆ گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا بۆ دروست بكات.

شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی، دوای گەیشتنەوەی بە شاری سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: بەهۆی تەندروستی باوك و دایكم بڕیاری گەڕانەوەمداوە بۆ كوردستان. 

ناوبراو گومانی هەیە بەهۆی راگیرانی لە فرۆكەخانەی هەولێر كێشە بۆ گەڕانەوەی دروست ببێت بۆ گەڕانەوەی بەرەو ئەڵمانیا، و رەتیشیدەكاتەوە ئەو موچەی بنیدواری هەبوو بێت و دەڵێت لە ئاسایش لە بەشی راگەیاندن كاریكردووە. ئاماژە بەوەش دەكات موچەكەی لەگەڵ رۆشتنی بۆ توركیا بڕدراوە. 

ئەو هونەرمەندە ئاشكرایدەكات مانەوەی لە غەریبی كاریگەری بەسەر روخسار و باری دەرونیەوە هەبووە، ئاماژە بەو دەنگۆیانە دەكات كە لە دژی دەكرێت دەڵێت زۆر هاوكاری ئەو خەڵكانەی كردووە كە تووشبووی مادەی هۆشبەر بوون بۆ ئەوەی دەربازیان بكات لەو دۆخەی تێی كەوتوون. 

ئەو هونەرمەندە ئاشكراشیكرد بەرنامەی چەند گۆرانیەكی نوێی هەیە لە داهاتوودا ئەگەر دۆخی تەندروستی دایك و باوكی رێبدات تۆماریان بكات. 


ڕیکلام