لە دەروازەی شەلامچەوە ئاڵوگۆڕی بازگانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردەوە

  2020-07-22  | 
شاندی عێراق و ئێران لەکاتی کردنەوەی دەروازەی شەلامچەدا
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە چوار مانگە داخراوە، ئەمڕۆ بە فەرمی عێراق و ئێران ئاڵۆگۆڕی بازرگانیانیان لە دەروازەی شەلامجەی سنوری نێوان دەستپێكردەوە .

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە نازم حەمید وائیلی پارێزگاری زیقار بە سەرۆكایەتی شاندێكی پارێزگاكە هاتوونەتە دەروازەی سنوری شەلامجە لە پارێزگانی خوزستانی باشوری خۆرئاوای ئێران و لە لایەن پارێزگاری شارەکەوە پێشوازیكراون، بە مەبەستی كردنەوەی دەروازە سنورییەكە .

پارێزگاری زیقار ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێرانی بە برایانە ناوبردوووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، كردنەوەی دەروازەكەش دەبێتە هۆی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات .

لە كۆتاییدا ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە، لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی هەردوولا و پابەندبوون بە ڕێنماییە پزیشكییەكانەوە،  جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی شەلامجە دەستی پێكردووە .

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی پێویست، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە هاتووچۆی فەرمی لەو دەرەوازە سنورییەوە ڕاگیراوە .

دەروازەی شەلامچە یەکێکە لە دەوازە سنورییە گرنگەکانی نێوان عێراق و ئێران و جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ساڵانە لە کاتی ڕێوڕەسمە ئایینییەکاندا بە دەیان هەزار هاوڵاتی ئێرانی لێوەی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی ءێراق دەکەن لەشارەکانی نەجەف کەربەلا.



ڕیکلام