بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەشت نەخۆشی دیكەی تووشبوانی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕانەوە ماڵەوە .
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو هەشت نەخۆشە دوای ئەوەی هەموو چارەسەرێكی پێویستیان بۆ كراوە ولە ئێستادا پشكنینیان بۆ كراوە و دەركەوتووەتە نەخۆشییەكەیان نەماوە، بۆیە ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە .
تا ئَستا لە پارێزگای دهۆك 293 كەس لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لە ئێستادا تەنها 64 نەخۆش ماونەتەوە و لەژێر چارەسەردان.