كەمێك پێش ئێستا فڕوکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی (پەرەخ و دەشتەتەخ)یان لە سنوری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخویان بوردومان كرد و تا ئێستاش بەشێوەیەکی چڕ بەردەوامە .
شاھیدحاڵێک بە تۆری ھەواڵی ژیان راگەیاند، لە کاتژمێر ٦:٢٠ ئێوارەی ئەمڕو بوردومان بو سەر ھەردوو گوندی دەشتەتەخ و پەرەخ بە شێوەیەکی چڕ دەستیپێکردووە ، و تا ئێستاش بوردومانەکە بەردەوامە و زیانێکی زور بە زەوی ڕەزو باخی ناوچەكە کەوتووە .
شاهیدحاڵەكە ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیوەڕۆوە زیاتر لە چوار جار ئەو گوندانە بوردومانکراوە و تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە .
زیاتر لە مانگێکە سوپای تورکیا بە بیانووی هێرش بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچە سنوریەکانی ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دھوک .
بەهۆی بۆردومان و هێرشەكانەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی سڤیل شەھیدبوون و زیانی شبە ڕەزو باخی جوتیاران و هاوڵاتیان گەیشتووە و ژمارەیەك لە دانیشتوانی گوندنشنی ناوچەكە لە ترسی گیانی خۆیان گوندەكانیان چۆڵكردووە .
بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی (CPT) لە ساڵی ٢٠١٥ تا یٔێستا، نزیکەی ١٨٥ ھاوڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی ، و لەوانەش ٨٥ کەس شەھییدبون، كە 15كەسیان لەشەش مانگی رابردوو شەھیدبونە ، ٩٥ کەسیبش بریندار بوون .