وەزیرى دەرەوەى فینلەندا سەردانى هەرێم دەکات

  2020-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریارە ئێوەرەى ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى فینلەندا سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق و لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى فینلەندا کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکى  کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندیەکانی هەردوولا کردووە و لەگەڵ پرسى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکە.

هاوکات، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بەوەکرد، ئێوارەى ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى فینلەندا سەردانى هەرێم دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە، داواى لە کۆمپانیا فینلەندیەکانیش کرد بەشدارى لە ئایندەى عێراق بکەن.

لاى خۆشیەوە بیکا هافیستوا وەزیرى دەرەوەى فینلەندا باسى لەوەکرد،  پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێراق بەهێزتردەکەن، لە ئایندەدا کۆمپانیاکانیان رۆڵى زیاتریان لە عێراق دەبێت.

 ئاماژەى بەوەشکرد، راوێژکارە سەربازیەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش لە هەرێمن و رۆڵى بەرچاویان لە روبەروبوونەوەى تیرۆرستان دەبێت.