هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێزە عێراقیەكان بەهێزبوون

  2020-07-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند ئەوان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هێزەكان لەگەڵ توركیادا لەخاكی سوریادا شەریان نەبێت، دەشڵێت هێزە عێراقیەكان بەهێزبوون.

كێنێس ئیكمان، جێگری فەرماندەی ‌هێزی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكراتی بەشێوەیەكی بەرفراوان هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەن، توركیاش بۆ بەرژەوەندی خۆی لەو ناوچەیە.  

ئێكمان لە ڤیدیۆكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی "توركیا بەرژەوەندی ئەمنی لەنێو بەشی باكوری سوریا هەیە. ئامانجی ئێمەش بە راشكاوی ئەوەیە كە ناكۆكی لەگەڵ ئەواندا روونەدات. خۆتان دەزانن، ململانێی زۆر لە باكوری سوریا روودەدەن، ئامانجمان ئەوەیە كە هیچ جۆرە روبەڕوبوونەوەیەك لەگەڵ ئەو هێزە سوریانە و ئەو هاوپەیمانەی ناتۆدا روونەدات" چاودێری جوڵەكانی توركیاش دەكەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە، بە دەگمەن گرژی لەنێوان كاروانە سەربازییەكانی ئەمریكا و رووسیا دروستدەبێت. ئاماژە بەوەش دەكات: رووسیا بەشێوەیەكی باش پابەندی ئەو پڕۆتۆكۆڵانەیە كە دامانناون. هەروەها پابەندی لە یاساكانی هاتووچۆ دەكەن كە لەسەر ئاستی تەكتیكی لەنێوان كاروانەكانی هەردوولامان دانراون. زۆر بە دەگمەن لێكتێنەگەییشتن لەنێوانماندا روودەدات.

ئیكمان راشیگەیاند هێزە عێراقیەكان توانایان پەیدا كردووە ئەوان بەشداری گرنگیان هەیە لە سەركەوتنی دژی تیرۆر و  دەشڵێت "زیاتر ئۆپەراسیۆنی تاكلایەنانە دەكەن بۆ لەنێوبردنی پاشماوەكانی داعش كە لەنێو وڵاتەكەیاندا هەن. دواتریش، بەهۆی سەركەوتنەكانیان، ئێمە توانیومانە لێرە لە نێو هاوپەیمانییدا بەرەوپێشچوونی زۆر بەخۆمانەوە ببینین". 

ئەو فەرماندەیە راشیگەیاند هەر بەوهۆیەوە "لە داهاتووشدا دەبینن كە تا رادەیەك ژمارەی سەربازەكان لێرە كەمدەكەینەوە. ئەمەش واتای سەركەوتن دەگەیێنێت."


ڕیکلام