هەردى سەلامى ( دڵ فرۆش) بڵاودەکاتەوە

  2020-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هەردی سەلامی، نوێترین گۆرانى خۆی بەناوی "دڵ فرۆش" بڵاودەکاتەوە.

هەردى سەلامى پرۆمۆى گۆرانیەکەى لەهەژمارى تایبەتى خۆى  لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستگرام بڵاوکردەوە و کە نزار سەلامى براى لە کلیپەکەیدا رۆڵدەبینێت.

ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە، کارى دەرهێنانى لەلایەن زانیار فەتاح و ئەرێنجمێنت و میوزیکى لەلایەن ئەفشین شوکرى بۆ کراوە.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنى  ژمارەیەک گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپە.